بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دوو بارمته‌ی دیكه ئازاد ده‌كات

K24 – هەولێر:
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئازادكردنی دوو بارمته‌ی دیكه‌ی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت هه‌ردوو بارمته‌كه گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوو ئافره‌تی بارمته‌ی ئازاد كردووه و هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه گه‌یه‌شتوونه‌ته ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئازادكردنی ئه‌و دوو ئافره‌ته به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی میسر بووه. له‌لای خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌واڵی ئازادكردنی هه‌ردوو ئافره‌ته بارمته‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 16 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 651 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 873ـیان منداڵن و هەزار و 23ـیان ئافرەتن و 187ـیان بە ساڵاچوون و 14 هەزار و 245 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.