بڕیار لە داھاتووی حەشدی شەعبی دەدرێت

K24 - ھەولێر
نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی هێزێکی نیزامیدا رێکدەخرێن و بەسەر چەند لیوا و یەکەیەکی سەربازیدا دابەشدەکرێن.
لە بەرامبەردا، عەبادی تووشی رەخنەیەکی زۆری پێکهاتەکانی دیکەی عێڕاق بووەتەوە، بەهۆی ئەوەی حەشد پێکهاتەیەکی تائیفییە و ئەندامانی تەنیا لە یەک تائیفە پێکدێن و چۆن دەخرێنەسەر حکوومەتەوە.
پێشتر، حەشدی شەعبی لەلایەن رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و بەشێک لە لایەنەکانی دیکەی عێڕاقی بە ئەنجامدانی پێشێلکاری تۆمەتبارکراوە، بەڵام عەبادی هیچ رێوشوێنێکی بەرامبەریان نەگرتەبەر.