وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان: لە ئیدارەی راپەڕین 35 هەزار خێزان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌زاران لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین دابه‌شكراوه.
رێبین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لەماوەی هەفتەیەکدا لە ئیدارەی راپەڕین بڕی 35 هەزار خێزان لەکۆی 96 هەزار، نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.
رێبین زه‌نگه‌نه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینی کردوو، لەنزیکەوە لە چۆنیەتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتدیانی پرسییەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەڕینی کردوو، پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كرد.
دواتر گوێبستی داواکاریی و پێشنیازەکانی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بوو، داوایلێکردن هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت و بەنزین بەپێی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و رێگەش بە سەرپێچی نەدرێت .
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 19 ملیۆن لیتر نەوتی سپییان بەسەر 94 هەزار خێزانی ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە.
پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردبووەوە، پرۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ لە ناوچە شاخاوییەکان زوو دەستیپێکرد و پرۆسەکەش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی (4ـی تشرینی یەکەمی 2023)، لەمیانەی راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بودجەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بۆ زستانی ئەمساڵ، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە، هەر خێزانێک 200 لیتری نەوتی سپی لە بەرامبەر 100 هەزار دینار وەردەگرێت.