ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی: به‌هۆی بارمته‌كانه‌وه ره‌نگه ئیسرائیل هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه دوابخات
K24 – هەولێر:
پێگه‌ی ئێكسیوسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، كه ئیسرائیل ئاماده‌یه هێرشی وشكانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه دوابخات.
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ره‌نگه ئیسرائیل هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی لای حه‌ماس، دوابخات.
به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئیداره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ رزگاركردنی ته‌واوی بارمتهكانیانی لای حه‌ماس.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئیسرائیلییه‌كان به میسرییهكانیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر حه‌ماس پێویستی به ده‌ستكه‌وته، پێویسته ته‌واوی ژن و منداڵه ئیسرائیلییه‌كان ئازادبكات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 4 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كۆی 222 ئازادكردووه، (هه‌روه‌ك سوپای ئیسرائیل ئه‌و ژماره‌ی به فه‌رمی راگه‌یاندووه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات، فشاری زۆریشی لێده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان ئازادبكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه دوابخات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی بلومبێرگ رایگه‌یاندووه، فشاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، ره‌نگه هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه دوابخات، به‌ڵام ناوه‌ستێندرێت.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه دوا ده‌خات، به‌ڵام بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس، ئه‌مه له داهاتوودا هه‌ر رووده‌دات.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، 18 رۆژە جەنگ بەردەوامە و 5791 فەڵەستینی کوژراون 16297 کەسیش بریندارن .
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکانیش، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، دواتریش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
