رۆژی چوارشەممە فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە دەڤەری بەرواری باڵا بەڕێوەدەچێت
K24 – بەرواری باڵا:
بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە گوندی بریفکای دەڤەری بەرواری باڵای پارێزگای دهۆک فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەبچێت.
فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و، بە گوتەی فەهمی باڵەیی، گوتەبێژی فێستیڤاڵی بەرواری باڵا، هەموو جووتیارانی دەڤەرەکە و جووتیارانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان داوەتکراون بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە و نمایشکردنی بەرهەمەکانیان.