ئیلۆن مه‌سك: له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێت

K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی ده‌نگی له تۆڕی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس و كۆمپانیای تێسلا، هۆشداری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌می دا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووبدات ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێت.
مه‌سك راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، هه‌روه‌ها حه‌ماس و ئیسرائیل و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م، ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئاشتی له ئۆكرانیا به‌رقه‌رار بێت و پێویستمان به‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: "هێرشه‌كانی كیێڤ له دژی مۆسكۆ بێ مانان".
له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئیلۆن مه‌سك ده‌ڵێت، ره‌نگه ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكۆكییه جیهانییه‌كان زیاتربكهن.
هۆشداریشیدا، ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا له‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه مه‌ترسیداره‌ی جیهان، تێكبشكێت، چونكه هێزی سه‌ربازی و پیشه‌سازی پێویستی نییه.
له ئێستادا جیهان به دوو جه‌نگی خوێناویدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وانیش جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیا و هه‌روه‌ها جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل، تێیدا ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی زلهێز له دژی یه‌كتری هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی هه‌ردوو جه‌نگ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا و به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتگیری ئۆكرانیا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا، رووسیا و چین و ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، پشتگیری له مۆسكۆ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
مه‌سك پێیوایه، واشنتن له‌هه‌مبه‌ر هاوپه‌یمانێتی به‌رامبه‌ر، ده‌شكێت.