بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به چه‌ند مووشه‌كێك كرایه ئامانج

K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی عێراقی رایانگه‌یاند، جارێكی دیكه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌ھینرێت، به دوو مووشه‌كی گراد مووشه‌ك كرایه ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی تشرینی یەکەمی 2023) ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی عێراقی رایانگه‌یاند، به دوو مووشه‌كی گراد مووشه‌ك جارێكی دیكه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار کرایە ئامانج. ئاماژەیان بەوەشکردووە، مووشەکەکان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، راسته‌وخۆ دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌كۆی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بوونی هیچ قوربانییه‌ك بدرێت و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
بنكه‌ی سەربازی عەین ئەسەد، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لە عێراق، 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غداوە دووره، له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه پێنجه‌م هێرشی هاوشێوه‌یه ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشانه‌ش، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتیانیان كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه له عێراقن، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
رۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) ماتیۆ میلەر، گوتبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند، "لەبارەی هێرشەکان بۆسەر هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ئەمە شتێکە زۆر نیگەرانین لەبارەیەوە، بەبێ چوونە ناو وردەکاری هەنگاومان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ئامادەین بۆ ئەو هێرشانە و وەڵامدانەوەی گونجاو".
گوتبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوەشکرد، هەموو رێکارێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گوتیشی: بەردەوام چاودێری دۆخی عێراق دەکەین