مونا قه‌هوه‌چی: ده‌ستبردن بۆ كورسی پێكهاته‌كان قابیلی قبوڵكردن نییه

K24 – هەولێر:
تورکمانەکان داوادەکەن کورسیەکانیان لەپێنج کورسیەوە بکرێتە 10 کورسی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه لەئێستادا سکاڵایەک لەسەر کورسی کۆتای تورکمانەکان لەدادگای فیدراڵیی عێراق لەچاوەڕوانیی بڕیار لەسەردانە. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستبردن بۆ كورسی پێكهاته‌كان قابیلی قبوڵكردن نییه.
مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، له‌میانه‌ی به‌شداریان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌مڕۆی حزب و لایه‌نه سیاسیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركمان به ئاماده‌بوونی به‌شێك له نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی گرنگ بوو.
مونا قه‌هوه‌چی راشیگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه ژیانێكی به‌رجه‌سته كرا‌و بوونی هه‌یه، وایكردووه تابلۆیه‌كی جوان پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ناوچه‌كه بدات.
گوتیشی: بوونی پێكهاته‌ی توركمان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز مه‌ترسی نه‌بووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێكهاته‌ی توركمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه".
هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر بێت و دادگای ئیتیحادی عێراق دژی پێكهاته‌ی توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه هه‌ر بڕیارێك بدات، ئه‌مه واتای سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه دووه‌م نه‌ته‌وه و ناسنامه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و سێیه‌م نه‌ته‌وه‌ی عێراقیشه و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
قه‌هوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستبردن بۆ كورسی پێكهاته‌كان قابیلی قبوڵكردن نییه و ئه‌مه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌و مافه‌ی كه به یاسا رێكخراوه.
ده‌شڵێت: "گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1992 واته سڕینه‌وه‌ی پێكهاته و بوونی سیاسی توركمانه".
روونیشیكرده‌وه، كاتێك له‌ساڵی 1992 ئه‌و یاسایه داندرا، نوێنه‌ری توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بوو.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی چاکسازی تورکمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، مونا قه‌هوه‌چی ده‌ڵێ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی وایكردووه، هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2023، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، سیستمی کورسی کۆتا بە یاسا دەستەبەرکراوە بۆ پێکهاتەکان و مەبەستی سەرەکیش لە پێدان و دابینکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان بۆ پاراستنی ماف و گوزارشتکردن لە ویستەکانیان و بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان بووە؛ بۆیە گرنگە کە سیستەمی کۆتا لە ئێستادا وەکو خۆی بمێنێت و لەمڕۆوە پاشەکشە نەکرێت.
گوتبوشی: "وەک پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردین و لە کات و ساتی دیاریکراوی خۆیدا. بەڕێزگرتن لە ڕا و بووچۆنی پاراستنی مافی پێکهاتەکان، ئەمڕۆ وەک پێکهاتەکان داوای هاوکاری و پشتیوانی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین نەک بە پێچەوانەوە هەوڵ بۆ بچووکردنەوەی ڕۆڵی پێکهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بدەن".