ئاگر لە کارگەیەکی قیر لە سلێمانی کەوتووەتەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانیش بریندارن

K24 - هەولێر
ماوەی شەش کاتژمێرە ئاگر لە کارگەیەکی قیر لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی کەتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2023، نزیکەی کاتژمێر 05:30 خولەک، لەسەر رێگەی عەرەبەت - سلێمانی، ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لەوبارەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی، بە کوردستان24 ـی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندارن و بارودۆخیان ناجێگیرە.
لای خۆیەوە ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، شەش کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و بەهۆی ئەوەی کە نەفتاو لەژێر کارگەکەیە، تیمەکانی بەرگریی شارساتنیی نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.