پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی ساڵح قه‌لاب نووسەر و راگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری راگەیاندن و رۆشنبیریی ئوردن، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەڕەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست. خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Fly Erbil Advertisment