وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه

K24 - هەولێر:
شاندێکی باڵای یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای فیدڕاڵیان کرد و بەڵێنی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆی یاسایی و شرۆڤەی یاسابەرکارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدڕاڵ، شاندێکی باڵای یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێکهاتبوون لە دادوەر دادیار حەمید سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی سەربازی هەرێمی کوردستان و دادوەر کوردەوان نەقشبەندی سەرۆکی دادگای سەربازی یەک و لیوای مافپەروەر کەمال تالب بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیایان کرد.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان، شانده‌كه لەگەڵ دادوەران(بۆریس وێنتزک) و (فولهابر و سخافیر)راوێژکارانی باڵای یاسایی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵ و چەند بەرپرسێکی باڵای یاسایی بۆماوەی دوو ڕۆژ گفتوگۆ و شرۆڤەی یاسا بەرکارەکانی هەردوولا کرا، بەمەبەستی سود وەرگرتن لەئەزموونی یەکتر.
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵی بەڵێنی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی یاسایی دوو رۆژە، خەڵاتی ڕێزلێنان لەنێوان هەردوولادا ئاڵۆگۆڕکرا. (هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ كردووه).