کونسوڵی گشتی کۆماری چیک: زۆرم پێخۆشە لەداهاتوودا هەناری کوردستان لە بازاڕەکانی چیک ببینم
.png)
K24 – هەولێر:
کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سێکتەری کشتوکاڵ هەماهەنگی باش لەنێوان چیک و هەرێمی کوردستان هەیە و زۆرم پێخۆشە لە داهاتوودا هەناری کوردستان لە بازاڕەکانی چیک ببینم.
لە رۆژی نیشتمانی وڵاتەکەی، کارێڵ کۆرتانیک کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان، قسەی بۆ پەیامنێری کوردستان24 کرد و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، پەیوەندییەکی مێژوویی لەنێوان کۆماری چیک و کوردستان هەیە.
کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان ههروهها گوتی: "پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و چیک زۆر ئەرێنییە، جێگەی پێزانینە، کۆماری چیک دەمێکە پشتیوان و هاوکاری هەرێمی کوردستانە، سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوانمان، کەرتی کشتوکاڵ سێکتەرێکی زۆر باشە بۆ هەماهەنگی نێوان کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان، زۆر پلانیشمان هەیە وەک لە بواری ئاو و سەرچاوەکانی ئاو و ئیدارەدانی ئاو".