عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: لە کابینەی نۆیەم فەرمانی دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی نوێکرایەوە
.jpg)
K24 – هەولێر:
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی، هاوکات گوتیشی: لە کابینەی نۆیەم فەرمانی دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی نوێکرایەوە.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەمیانەی بەشداریکردنی لە دوا گەشتی کاتژمێر23ـی کوردستان24 رایگەیاند، لە کابینەکانی پێشوو فەرمان دەرچووبوو بۆ ئەو زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسی کە پیێ یاسیا ژمارەی 11ـی ساڵی 2011 رێکارەکان تەواو بوو بڕیاردرابوو زەوییان پێبدرێت، دوای ئەوەی یاسای چاکسازی لەم کابینەیە هاتە ئاراوە جارێکی دیکە فەرمانەکە نوێ کرایەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبوونەوەییان ئەنجامدا خاڵی لێکتێگەشتیان واژۆکرد لیژنەی مەیدانییان دروستکرد لە سنووری پارێزگاکان و یەکەی ئیدارییەکان، بەپێی ئەو رێکارانەی کە دانراوە و بەپێی یاسیا ئەوانەی کە فەرمانیان هەیە زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت.
هاوکات راشیگەیاند، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان رێکارەکانیان بۆ تەواو بووە سبەی تیروپشکیان بۆ دەکرێت بەپێی ئەو رێکارانەی کە بۆیان دانراوە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە تیروپشکیان بۆ دەکرێت، ئەو پرۆسەی زەوی دابەشکردنە پرۆسەیەکەی بەردەوامە، هیوادارە لە سەرجەم سنووری پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکان کارئاسانی بکرێت بۆ ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانیەوە زەوییەکان تەرخانبکرێت بۆ ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دەڵێت: نزیکەی 11 هەزار پارچە زەویی بۆ زیندانیان و راگیراوانی سیاسی و کەسکواری شەهیدان کە کاتی خۆی فەرمانی پێدەرچووە، تەرخانکرا.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەو لیستانەی کە رێکخراون ئەوانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە چ کەسوکاری شەهید بێت، یان زیندانی سیاسی بێت لە سنووری شارەوانییەکانی خۆی زەوییان بۆ دابین دەکرێت.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.
همڕۆ (چوارشهممه 25ـی تشرینی یهكهمی 2023) وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرای کردووە، 416 پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر گیراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە كۆى ئهو 1100 زيندانیكراو و گیراوه سياسییهی له سنوورى شارەوانى سلێمانى لەلايەن ئەنجومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەويان بۆدەرچووە، 416 گیراو و زیندانیکراوی سیاسی كارى وردبينى مامەڵەيان تەواو بووە.
ههروهها وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتیکردووهتەوە، پێويسته ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی ماونەتەوە و زەویان وەرنەگرتووە، دەست بە مامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى.