شەش ساڵ بەسەر سەرکەوتنی پێشمەرگە لە داستانی سحێلا تێدەپەڕێت

K24 – هەولێر:
داستانی سحێلا، لە خەباتی پێشمەرگە و داستانە مەزنەکاندا ناوی خۆی تۆمارکردووە وەک وانەیەکی مێژوویی بۆ داگیرکەران و ئومێدێک بۆ بەردەوامی خەبات و پەیامێک بۆ جیهان کە کوردستان هەر دەمێنێت و رۆڵەکانی بۆ بەرزڕاگتنی ئاڵاکەی و پاراستنی خاکەکەی هەمیشە لە سەنگەری بەرگرین.
سحێلا؛ بەهۆی گرنگی شوێنی جوگرافییەکەیەوە پێشتریش تیرۆریستانی داعش چاویان تێ‌بڕیبوو، كه وه‌ك سێگۆشه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته نێوان سنووره‌كانی عێراق و توركیا و سووریا، ئه‌مه وای له هێزه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان كرد بۆ بڕینی هه‌ناسه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی داگیركردنی بده‌ن.
دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه عێراقییه‌كان غروری پاوانخوازییان بۆ داگیركردن و سڕینەوەی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌رچه‌نده هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له داستانی پردێ وانه‌یه‌كی باشیان به هێزه عێراقییەکاندا، بەڵام لەسەر پیلانەکانیان دژ بە کورد بەردەوام بوون.
بۆیە رۆژی 26ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه عێراقییەکان له میحوه‌رێكی دیكه‌وه ویستیان شكسته‌كه‌یان له پردێ بۆ داگیركردنی كوردستان په‌رده‌پۆش بكه‌ن له شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ردا به زیاتر له 100 تانك و 800 ئامێری سه‌ربازی له ناوچەی عەین عوزێر لە دەڤەری زوممار، هێرشیان كرد.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2017، هێزە عێراقییەکان لە كاتژمێر 5ـی به‌یانییەوە ده‌ستیان به بۆردومانكردن كرد، كاتژمێر 7ـی به‌یانیش پێشڕەوییان کرد و شه‌ڕه‌كه تا 5ـی ئێواره‌ی هەمان رۆژ، هێرش له دوای هێرش بەردەوام بوو.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به خۆڕاگرییه‌كی زۆره‌وه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راستەوخۆی سه‌رۆك بارزانی، به چه‌كه سه‌ره‌تاییه‌كانیان، بەرگرییەکی سەخت و شەڕێکی قوڕسیان ئەنجامدا و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی مێژووییان تۆماركرد. داستانی سحێلا، وه‌ك ته‌واوكه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دواهه‌مین بزماری له تابوتی خه‌ونی داگیركه‌راندا.
دوای سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ، سحێلا و مه‌حموودییه كه زیانی تێكشاندن و سووتاندنی ده‌یان هه‌مه‌ر و ئامێری سەربازی و كوژرانی دەیان چه‌كداری هێزه عێراقییه‌كان بوو، به‌غدا و هێزه پشتیوانه‌كانی له ناوچه‌كه چۆكیاندادا له زیاتر پێشڕه‌وی سه‌ربازی بۆ داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان.
ئامانجی هێزە عێراقییەکان وەستان نەبوو لە هێلێکدا، بەڵکو هەوڵی سڕینەوەی هەرێمی کوردستانیان دەدا، بەڵام هێزی پێشمەرگە گورزی گەورەی لێوەشاندن و وانەی مێژوویان بەبیر هێنانەوە، کە رژێمەکانی پێشووی عێراق نەیانتوانی هەرێمی کوردستان بسڕنەوە، ئەوانیش ناتوانن بەرامبەر هێز و ئیرادەی گەلی کورد بوەستنەوە و خاکیان داگیربکەن.
داستانی سحێلا؛ لە کاتێکدا تۆمارکرا کە هێشتا برینی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر لە جەستەی نیشتماندا خوێنی لێدەچۆڕا بەڵام بە خۆڕاگری و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان مێژوویەكی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمار کرد.