به‌رپرسێكی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاری به‌ئامانج گرتنی دوو پێگه‌ی سه‌ربازی ئێران له سووریا ئاشكراده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، ورده‌كاری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر دوو پێگه‌ی سه‌ر به سوپای پاسداران له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاشكراده‌كات.
له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، رایگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـه‌وه، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوپای پاسداران له رۆژهه‌ڵاتی سووریای كرانهئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو كۆگا له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال)ـی نزیك سنووری عێراق - سووریا‌ن، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ری بۆسه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌وان ده‌بێت، كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
دوێنێ شه‌و لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردومانكرد.
ئۆستن راشیگه‌یاند، هێرشه‌كان بۆ به‌رگری له‌خۆكردنه و وه‌ڵامێكیشه بۆ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران 13 جار هێرشی كرایه‌سه‌ر.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: ده‌بێن روون و واقعیانه بین، ئێران به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشانه له ئه‌ستۆده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ مه‌ده‌نییه‌ك له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران نه‌بوونه و خه‌ریكین زیانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه بزانیین.
دووپاتیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كراوه. كه ئه‌مه له‌كاتێكدایه، واشنتن هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئیسرائیل له جه‌نگی دژ به حه‌ماس دابینده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 900 سه‌ربازی له سووریا و 2500یشی له عێراق هه‌ن.
دوێنێش پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق 13 جار هێرشیانکردووەتەسەر هێزەکانمان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانمان لە سووریا چوار جار رووبەڕووی هێرشکردن بوونەتەوە".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رۆژنامه‌ی واشنتۆن (The Washington Post) پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كاته‌وه كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریا له عێراق و سووریا.
له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس داوا له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ڵامی توندی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، شه‌وی رابردوو جۆزێف ڤۆتێل، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوا له بایدن ده‌كه‌ن هێرش بكاته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا.
دوێنێ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن هۆشدارییه‌كی راسته‌وخۆی ئاراسته‌ی ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاران له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جووڵه بكات، به توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.