شارل میشێل: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی جەنگی ئیسرائیل و حەماس تەشەنە نەکات

K24 - بروكسل:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنفرانسێكی ئاشتی له‌باره‌ی دۆخی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ئه‌نجام بده‌ن، ده‌شڵێت هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه ئاڵۆزییه‌كان بۆ وڵاتانی دیكه ته‌شه‌نه نه‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامه، هاوكات شارل میشێل، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24ـیش تێیدا ئاماده‌بوو رایگه‌یاند، پێویست ده‌كات چالاكانه كار بكه‌ن بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، هاوكات به پێویستیشی زانی ئیسرائیل به‌رگری له خۆی بكات.
میشێل له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به ده‌رنه‌كردنی بڕیاری ئاگربه‌ستی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گوتی، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆییان كردووه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تاییان له ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی گرنگ بده‌ن بۆ پشتیوانیكردن له ئیسرائیل. هاوكات هیوای خواست كۆنفرانسێكی ئاشتی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆییان كردووه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه.
شارل میشێل باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌شنووسێكیان ئاماده‌كردبووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنفرانسی ئاشتی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌په‌ڕێته‌وه ناو وڵاتانی دیكه و تێوه‌نه‌گلانیان له جه‌نگ.
بەیانیی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی فەڵەستین، رۆژی پێنجشەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2023، رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ 7 هەزار و 18 کەس بەرزبووەتەوە و "زۆرینەی قوربانیان ژن و منداڵن".
هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو رۆژی پێنجشه‌ممه؛ بەهۆی بۆردوومان و هێرشی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن.