سه‌در داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات

K24 - هەولێر:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر پشتگیرییه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل، ده‌نگ بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بده‌ن.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته پابه‌ندی پاراستنی نێرده دیپلۆماتكاره‌كان بین و رێگه نه‌ده‌ین میلیشیاكان سه‌قامگیری عێراق تێكبده‌ن.
سه‌در هۆشداریشیدا، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ڵامیان نه‌بێت، هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت.
رێبەری رەوتی سەدر داواشیکرد، هەمووان لەبەکارهێنانی چەک دووربکەونەوە هیواخوازین لایەنگرانی جیهاد بەبیانووی لاوازی ئابووری و وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رێگری لەو داواکارییە نەکەن. بەپێچەوانەوە بێدەنگی سەردەکێشێت بۆ ئاسایکردنەوە هاوڕەگەزخوازی و هەژاریی.
بەیانیی رۆژی، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی فەڵەستین، دوێنێ پێنجشەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2023، رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ 7 هەزار و 18 کەس بەرزبووەتەوە و "زۆرینەی قوربانیان ژن و منداڵن".
هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو دوێنێ پێنجشه‌ممه؛ بەهۆی بۆردوومان و هێرشی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن.
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) October 27, 2023