ههڵگورد شێخ نهجیب: كابینهی نۆیهم به گرنگییهوه له كهرتی پهروهرده دهڕوانێت

K24 - هەولێر
ههڵگورد شێخ نهجیب رایدەگەیەنێت، كابینهی نۆیهمی حکومەتی هەرێمی کوردستان به گرنگییهوه له كهرتی پهروهرده دهڕوانێت و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی مامۆستا و قوتابییان.
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2023، ههڵگورد شێخ نهجیب، سهرپهرشتیاری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران له رێوڕهسمی دابینكردنی كهلوپهلی خوێندن بهسهر زیاتر له 500 قوتابخانه و باخچهی ساوایاندا، رایگهیاند، كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهگرنگییهوه له كهرتی پهروهرده دهڕوانێت و بودجهیهكی تایبهتی بۆ ئهم كهرته له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران تهرخانكردووه.
ههڵگورد شێخ نهجیب لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژهی بهوەش دا، دابینكردنی پێداویستییهكانی خوێندن له سنوورهكهیان بۆشاییهكی گهوره پڕ دهكاتهوه و ئاوهدانی زیاتر به گونده دوورهدهستهكانیش دهبهخشێت.
پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ کەرتی پەروەردە.
کابینەی نۆیەم لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە رایگەیاند، کە ئاستی خوێندن بەرەو پێشەوە دەبات و بەدیجیتاڵی دەکات، هەروەها رێنمایی و یاسای پەروەردە و فیرکردن لەم کابینەیەدا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەرچوواندنی رێنمایی تایبەت بە باخچە، قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان دەرچووە.
خزمەتگوزارییە دیجتاڵییەکان
لە کابینەی نۆیەمدا ژێرخانی دیجیتاڵی بۆ کەرتی پەروەردە دامەزرا. پرۆژەی ئی پەروەردە، کە داتای زیاتر لە دوو ملیۆن قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەر، بەهەموو وردەکارییەکانیان و تەواوی قوتابخانەکانی کوردستان، پۆستەر و نووسراوەکانیان بە دیجیتاڵی کراون.
ئی هەلسانگاندن: لەرێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە، هەڵسەنگاندنی قوتابیان، نمرەکانیان، خشتەی وانەکان و هەڵسوکەوتی قوتابی لەناو پۆلدا دەدرێت بە بەخێوکارەکانیان.
ئی راهێنان: پلاتفۆرمی راهێنانی مامۆستایانە کە زیاتر لە 700 ڤیدیۆ و کاری گروپ تێدایە، بۆ راهێنانیان لەسەر شێوازەکانی وانەگوتنەوە.
ئی وانە: پلاتفۆرمێکی فێرکارییە بۆ قوتابیان کە وانەکانیان تۆمارکراوە و کتێبەکانی خوێندن بە ئەلیکترۆنی بەردەستە.
ئی کتێبخانە: ئەم پلاتفۆرمە لە ئاییندەیەکی نزیک رادەگەیەندرێت، وەک کتێبخانە بۆ مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران.
ئی خێزان: پلاتفۆرمێکە بۆ یارمەتیدانی خێزان بۆ پەروەردەکردنی منداڵانییان بەردەستخراوە.
ئی باڵەخانە: پلاتفۆرمێکە چاودێریکردن و بەدواداچوون و داتای پڕۆژەکانی دروستکردن و فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دەگرێتەوە.
ئی بەدواداچوون: لەرێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە هاووڵاتییان دەتوانن بەژمارە تەلەفۆن و ژمارەی نووسراو بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانییان بکەن.
ڕاهێنانی مامۆستایان
هەروەها لەبارەی بارەی راهێنانی مامۆستایان لەکابینەی نۆیەم ستراتیژییەکی حەفت ساڵەیان بۆ دانراوە، لە 2023 تا 2030، بەشێوەیەک لە مانگی 9ی ئەمساڵەوە هەموو مامۆستایەک هەفتانە یەک وانەی راهێنان وەردەگرێت، بەمەش کواڵێتی خوێندن دەباتە ئاستێکی باشتر.
پڕۆگرامی خوێندن
لەکابینەی نۆیەمدا پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندندا کراوە، کارکردنیش بەردەوامە بەپێداچوونەوە بە چەندین کتێبی دیکەی خوێندن. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ قوتابخانەکان دەکرێت.
هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی
بۆ یەکەم جار لە 32 ساڵی رابردوو، وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەم توانی بەشداری هەڵسەنگاندنە نێودەوڵوتییەکانی TIMSS و PISA بکات، کە دوو هەڵسەنگاندنی ستانداردی نێودەوڵەتین و قوتابیان لە بابەتەکانی بیرکاری، زانست و خوێندنەوە هەڵدەسەنگێنن و PISA هەر سێ ساڵ جارێک بۆ قوتابیانی تەمەن 15 سالان لە چەندین وڵات ئەنجام دەدرێت، هەڵسەنگاندنی TIMSS هەر چوار ساڵ جارێک بۆ قوتابیانی پۆلی چوار و پۆلی هەشت بەبەشداری چەندین وڵات لە ئاستی جیهانی ئەنجام دەدرێت.
ژێرخانی پەروەردەیی
یەکەم: 84 بینای نوێی باخچە و قوتابخانە لە کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دووەم: 452 ژووری نوێ لە قوتابخانەکان دروستکراون.
سێیەم: 1503 باخچە و قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە.
چوارەم: دەیان باڵەخانەی باخچە و قوتابخانە کارییان تێدا دەکرێت.
پێنجەم: دروستکردنی 348 ژووری نوێی خوێندن لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 6 ملیار دینار رەزامەندی لەسەر دراوە.