سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی غه‌ززه

K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه داوا له هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كاته‌وه به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی، باكووری كه‌رتی غه‌ززه به‌جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) دانیال هاگاری، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تۆڕی "ئێكس" جارێكی دیكه هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند و داوای له هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له باكووری كه‌رتی غه‌ززه كرد، له‌پێناو سه‌لامه‌تییان ده‌ستبه‌جێ شاره‌كه به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و باشووری شاره‌كه بڕۆن.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له به‌شێكی دیكه‌ی هۆشدارییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پڕۆسه سه‌ربازییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، زۆر به چڕی و به وردییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ئامانج ده‌گرێت.
لە بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەفت هەزار و 703 فەڵەستینی کوژراون و 19 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، دوو هەزار و 913 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
دوێنێ هه‌ینی 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماسی گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.