زاخارۆڤا: به‌هۆی هێرشێكی ئۆكرانیا خه‌ریك بوو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی رووبدات
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ماریا زاخارۆڤا ئیدانه‌ی هێرشێكی ئۆكرانیای بۆسه‌ر وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی رووسی كرد و رایگه‌یاند، خه‌ریك بوو كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمی رووبدات.
زاخارۆڤا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام رایگه‌یاند، له 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئۆكرانیا له رێگه‌ی سێ درۆنه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر بنكه‌ی كارۆئهتۆمی (كۆرسك)، یه‌كێك له درۆنه‌كان خۆی به شوێنی پاشماوه ئه‌تۆمییه‌كان كێشا و بووه هۆی تێكشكانی دیواره‌كانی و دوو درۆنه‌كه‌ی دیكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیداری وێستگه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، درۆنه‌كان به كه‌ره‌سته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا دروستكرابوون.
زاخارۆڤا ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كیێڤ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و وڵاته ده‌ست له‌هیچ شتێك ناپارێزێ، به‌تایبه‌ت كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌تۆمی، كه خه‌ریك بوو كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمی گه‌وره رووبدات، چه‌ندین وڵات بگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی كیێڤ كردوویه‌تی، به بڕیاری سه‌رووی خۆی (ئه‌وروپییه‌كان) ئه‌نجامی داوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، ئیدانه‌ی كاره مه‌ترسیداره‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن، كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی كاره‌ساتی گه‌وره".
داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ژینگه‌یی كرد، سنوورێك بۆ كاره "تیرۆریستییه‌كان"ـی ئۆكرانیا دابنێن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
لە سەرەتای ئەو شەڕەدا رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام ئاماری جەنگەکە بڵاودەکەنەوە و ژمارەکانی هەردوو لاش جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە.