بەرپرسێکی سەربازی ئێران: ئەگەر جەنگی غەززە بەردەوام بێت ناوچەکە دەتەقێتەوە

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییه‌كی نوێ ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ده‌ست نه‌گاته ئیسرائیل، به‌ڵام ده‌گاته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ندێك ده‌ست كه ناگه‌نه ئیسرائیل، به‌ڵام ده‌گه‌نه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه "دیاریشه ئه‌مه‌ریكایه جه‌نگی ئێستای ئیسرائیل دژ به غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌بات."
گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌شتییه ئاسمانییه‌كانیان له‌ژێر چاودێری ورددانه.
ره‌مه‌زان شه‌ریف له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه ئه‌گه‌ر جه‌نگی دژ به غه‌ززه به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ی قوربانییه مه‌ده‌نییه‌كان به‌رزتر ببێته‌وه، ئه‌و كات ناوچه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكردبووه‌وه، گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی جه‌نگی ئیسرائیل له دژی غه‌ززه، ئاماده‌یی هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌كن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك باسی له‌وه كردبوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره لوبنانی و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه و گوێی له پلانێكی به‌هێز و قووڵی ئه‌و گرووپه‌كانیان گرتووه.
لە بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بڵاویكرده‌وه، حەفت هەزار و 703 فەڵەستینی کوژراون و 19 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، دوو هەزار و 913 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
دوێنێ هه‌ینی 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماسی گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.