ئیلۆن مه‌سك ئینته‌رنێت بۆ رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی غه‌ززه دابین ده‌كات
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لكساندرا ئۆكاسیۆ كۆرتێز، نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیبووی: بڕینی ته‌واوی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی له 2.2 ملیۆن كه‌س له غه‌ززه، قبوڵكراو نییه و ناكرێت رۆژنامه‌وان، پسپۆڕی پزیشكی و رێكخراوه مرۆییه‌كان هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندییان لێبپچڕێت، ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه.
له وه‌ڵامدا ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس و كۆمپانیای ستارلینك، بۆ كۆرتێز نووسیوویه‌تی: ئه‌مه قبوڵكراو نییه، ئێمه له رێگه‌ی كۆمپانیای ستارلینك ئینته‌رنێت بۆ رێكخراوه مرۆییه دانپێدانراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی غه‌ززه دابین ده‌كه‌ین.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هاوشێوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هیومان راستس وۆچ و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له پچڕانی په‌یوه‌ندییان به تیمه‌كانیان له غه‌ززه ده‌ربڕیبوو.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەفت هەزار و 702 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، 3500 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
رۆژی هه‌ینی 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماس گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.
Cutting off all communication to a population of 2.2 million is unacceptable. Journalists, medical professionals, humanitarian efforts, and innocents are all endangered.
— Alexandria Ocasio-Cortez (@AOC) October 27, 2023
I do not know how such an act can be defended. The United States has historically denounced this practice. https://t.co/L9iV7TSs2u