مایك پێنس له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه

K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 7ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای 2024 راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی گوتارێكدا به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد تره‌مپ)، له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 2024 كشایه‌وه و رایگه‌یاند، "ئێستا كاتی نییه".
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئیئتیلافی یه‌هوودی كۆمارییه‌كان له لاس فیگاس، پێنس رایگه‌یاند، ئێستا روون بووه‌وه، كه "كاتی نییه".
گوتیشی: "دوای بیركردنه‌وه و نوێژكردنێكی زۆر، بڕیارمدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنم هه‌ڵپه‌سێرم".
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا به گشتی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه به گرنگییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته، كاریگه‌ری به‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كانی جیهانه‌وه هه‌یه، له كۆتایی ئه‌مساڵیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، كێ له كۆشكی سپی نیشته‌جێ ده‌بێت؟
یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی فه‌رمی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له ساڵی 1789 ئه‌نجامدرا و جۆرج واشنتۆن، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵبژێردرا.
له سه‌ره‌تادا له‌كۆی 13 ویلایه‌ت، ته‌نها 10 ویلایه‌ت به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرد.
به‌ر له ساڵی 1904، هه‌ر كه‌سێك دووه‌م زۆرترین ده‌نگی هێنابا له دوای سه‌رۆك، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان ده‌كرا، دواتر ده‌ستووری وڵات هه‌مواركرایه‌وه و بڕیاردرا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌جیا هه‌ڵبژاردنی بۆ بكرێت.
گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رووی ته‌مه‌نه‌وه، رۆناڵد ریگن بوو كه ته‌مه‌ن 69 ساڵ بوو، بچووكترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش جۆن كه‌نه‌دی بوو، كه له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
گرۆفهر كیلیڤلاند، تاكه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه یه‌ك خوول له‌و پۆسته‌دا بوو و نه‌یتوانی ویلایه‌تی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام دواتر له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دا توانی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه و چوار ساڵی دیكه‌ش ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌مپێیه‌ش بووه‌ته 22هه‌م و 24هههم سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێستا چوار حاڵه‌ت ده‌ستنیشانكراوه له ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، نابێته نوێنه‌ری ویلایه‌ته‌كه و دوایین هه‌ڵبژاردنیش له ساڵی 2000 بوو.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ره‌تایی بۆ كاندیده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه، ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، 538 ئه‌ندامی هه‌یه، هه‌ر ویلایه‌تێك به گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌و ئه‌نجوومه‌نه، كورسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیراندا هه‌یه، ته‌نها واشنتۆنی پایته‌خت نه‌بێت كه سه‌ر به هیچ یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان نییه و سێ نوێنه‌ری هه‌یه.
پێویسته هه‌ر كاندیدێك ده‌نگی 270 نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له عورفی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن كه‌سێك ده‌ستنیشان بكات، كه ده‌نگده‌ران ده‌نگییان پێداوه، به‌ڵام له چه‌ند حاڵه‌تێكدا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه و كه‌سێكی دیكه ، وه‌ك نوێنه‌ر ده‌ستنیشان كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ویلایه‌تی ڤێریجینیا له ساڵی 1988 روویدا، له‌كاتێكدا ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگی ویلایه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، نه‌بووه نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن.
رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان، به تێپه‌ڕبوونی كات كه‌متر ده‌بێته‌وه، له ساڵی 1960 نزیكه‌ی 62%ی هاووڵاتییان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كرد، به‌ڵام له ساڵی 2000 رێژه‌ی بۆ 52% دابه‌زی، به گوێره‌ی راپرسییه‌كانیش تاكی ئه‌مه‌ریكی، تادێت گرنگیپێدانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مترده‌بێته‌وه، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان، هه‌ڵبژاردن هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی تایبه‌تی ئه‌واندا ناكات.
له ساڵی 2008، باراك ئۆباما، وه‌ك یه‌كه‌م كاندیدی ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان ده‌ستنیشان كرا‌و و دواتر له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكا.
بۆ بینین و ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵ و زانیاری زیاتر فۆڵۆی چەناڵی کوردستان24 لە واتس‌ئاپ بکە.