ئافره‌تێكی برینداری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه له توركیا منداڵی ده‌بێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئافره‌تێكی برینداری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه له‌كاتی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له توركیا منداڵی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئافره‌تێكی برینداری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، كه رێژه‌ی سووتانی زۆر به‌رز بوو، بۆ چاره‌سه‌روه‌رگرتن نێردرا توركیا، منداڵی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كه باش و سه‌قامگیره.
درەنگانی شه‌وی (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ كرا و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.
بۆ بینین و ئاگاداربوون لە نوێترین هەواڵ و زانیاری زیاتر فۆڵۆی چەناڵی کوردستان24 لە واتس‌ئاپ بکە