هێڵی پەیوەندیی و ئینتەرنێت بۆ بەشێک لە گەڕەکەکانی غەززە گەڕایەوە

K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29/10/2023، میدیا فەڵەستینییەکان بڵاویانکردەوە، هێڵی پەیوەندی و ئینتەرنێت بەشێوەیەکی سنووردار بۆ بەشێک لە گەڕەکەکانی کەرتی غەززە گەڕایەوە.
لەوبارەیەوە کۆمپانیای جەوالی نیشتمانی کە تایبەتە بە خزمەتگوزاریی پەیوەندیی لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە، هەنگاو بەهەنگاو ئینتەرنێت و هێڵی پەیوەندی بۆ بەشێک لە ناوچەکانی غەززە، بەتایبەتی ناوچەکانی باشوور شارەکە گەڕاوەتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تۆڕەکانی پەیوەندیی لە غەززە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و کار لەسەر چاککردنەوەیان دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی 27ی ئەم مانگە بەهۆی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی لە شارەکە بچڕان.
دوای پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی لە غەززە، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامادەیی خۆی نیشاندا لە رێگەی ستارلینکەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ تیمەکانی فریاکەوتن و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە دابین بکات.
هەروەها ژمارهیهك رێكخراوی مرۆیی و نێودهوڵهتی، هاوشێوهی رێكخراوی تهندروستی جیهانی، هیومان رایتس وۆچ و چهند رێكخراوێكی دیكهی نێودهوڵهتی، نیگهرانی خۆیان له پچڕانی پهیوهندییان به تیمهكانیان له غهززه دهربڕیبوو.
شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل تا دێت فراوانتر دەبێت، کە لە 7/10/2023 بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، دواتر ئیسرائیل بە چڕی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی دایەوە، پاشان چەند رۆژێک لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەکتر، ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین، لە سەرەتای شەڕەکە تائێستا 7703 كهس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، لەنێو کوژراوەکاندا 3500 كهسیان منداڵن.