ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین: ژماره‌ی كوژراوان له غه‌ززه گه‌یشته 8306 كه‌س

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه بۆ سه‌رووی هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30 تشرینی یه‌كه‌می 2023) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌شی ده‌شڵێت، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.
شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا" لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، پێی ناوەتە 24هەمین رۆژ، لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لە رێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، بەهۆیەوە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستاش لە ئیسرائیل زیاتر له 1400 کەس کوژراون کە 310 کەسیان له ریزی سەربازه‌كانن.