چه‌ند بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و ئازادیان بكات

K24 - هەولێر:
چه‌ند بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و ئازادیان بكات، هاوكات پێی ده‌ڵێن كه به ده‌ست شكستی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌وه‌وه بوونه‌ته بارمته‌ی حه‌ماس.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سێ ئافره‌تی ئیسرائیلی كه بارمته‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینین له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا داوا له بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و به پێویستی ده‌زانن ئازاد بكرێن و ئازادكردنیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ناتانیاهۆ.
ئه‌و سێ بارمته‌یه له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یاندا داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئازادیان بكات، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنی ئازادكردنی بارمته‌كانی داوه. ده‌شڵێن، به‌هۆی شكستی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی ناتانیاهۆوه دووچاری ئه‌و بارودۆخه بوونه و بوونه‌ته بارمته‌ی ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
ئافره‌ته بارمته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ناتانیاهۆوه باجی بێتاوانی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها داوا له ناتانیاهۆ ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئازاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وان ئازاد بكات و به پێویستی ده‌زانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س، كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.
سێ ئافرەتی ئیسرائیلی بە بارمتەگیراو لە غـ..ـەززە پەیامێکی توند ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەن و داوای ئازادکردنیان دەکەن pic.twitter.com/8YiqioTF96
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) October 30, 2023