جۆن كێربی: واشنتۆن پشتگیری له ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه ده‌كات
![جۆن كێربی، رێكخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2023/1698675074023.jpg)
K24 - هەولێر:
رێكخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، واشنتۆن به‌جددی بیر له پێشنیازی ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه ده‌كاته‌وه و پشتگیری لێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆن كێربی، رێكخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كاته‌وه.
رێكخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به دووری نازانێت واشنتۆن پشتگیری له بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن " CNN"ـی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیماڕات هه‌وڵی ده‌ركردنی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌جێ ئاگربه‌ستی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س، كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.