به چوار مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بۆردومانكرا

K24 - هەولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاو‌یانكرده‌وه، به چوار مووشه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق بۆردومانكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و هێرشه هێشتا دیارنییه.
هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران چه‌ندین جار هێرشی كرایه‌سه‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 900 سه‌ربازی له سووریا و 2500یشی له عێراق هه‌یه.
پێشتریش پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، چه‌ندینجار هێرشیانکردووەتەسەر هێزەکانمان.
رۆژی 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رۆژنامه‌ی(The Washington Post) ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌كاته‌وه كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌شكردبوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس داوا له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ڵامی توندی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، جۆزێف ڤۆتێل، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوا له بایدن ده‌كه‌ن هێرش بكاته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا.