پشتیوان سادق: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ گۆڕان كردووه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماوه‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی باش و ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بووه، ده‌شڵێت له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی و پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌یش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) پشتیوان سادق، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش و ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجام داوه و به‌م زووانه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه تایبه‌ت ده‌بێت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
رۆژی 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام دەستیپێکرد، کە چەند پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەییان تاوتوێ كرد.
نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی و ئەندامیەتی مستەفا سەید قادر، ئاسۆ رەحیم کاردۆ محەممەد، دلێر عەبدولخالق و بەختیار ئەولی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ شاندی پارتی كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، هوشیار زێباری، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئیمێنکی و پشتیوان سادق كۆبوونه‌وه.
پارتی و گۆڕان لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیان كرد.
رۆژی 30ـی ته‌ممووزی 2023، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌باشان كۆبوونه‌وه و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حزب و لایه‌نه‌كان له كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌ی له حكومه‌تدان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان له ئه‌ستۆ دایه.
هه‌روه‌ها عه‌لی حوسێن باسی له‌وه كرد، بوونی گرفت و بۆچوونی جیاواز له سیاسه‌تدا كارێكی ئاساییه، چونكه هه‌مووان حزبی جیاوازن، گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه بوونی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه كه دواجار هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
گوتیشی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌دیكراوه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانن بڕیارێك بده‌ن یاخود له‌سه‌ر ئه‌و كاته رێكبكه‌ون كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به وه‌ڵامی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه.