بەرپرسێکی باڵای حەماس: بە دەنگی بەرز دەڵێم ئیسرائیل لە غەززە شکستی هێناوە
K24 - هەولێر:
بەرپرسێکی باڵای حەماس رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە شکستی هێناوە و دەیەوێت رای گشتی وڵاتەکەی بەلاڕێدا ببات.
غازی حەمەد بەرپرسی باڵای حەماس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەیروتهوه دەڵێت، کەتیبەکانی قەسام ئامادەن و زیانێکی زۆریان بە سوپای ئیسرائیل گەیاندووە.
غازی حەمەد ههروهها گوتی: ئەوەی پێیدەگوترێت داگیرکردنی غەززە لەرێگەی زەمینیەوە، دەتوانم پێتان بڵێم هەموو هەوڵەکانی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ چوونە ناو غەززە شکستیان هێناوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، کەتیبەکانمان، واتە کەتیبەکانی قەسام ئامادەن و زۆریش سەرکەوتووانە شەڕی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل دەکەن و سەرکەوتوو بوون و زیانێکی زۆریشیان لە هێزە داگیرکەرەکان گەیاندووە.
گوتیشی: "ئیسرائیل دەیەوێت رای گشتی وڵاتەکەی بخەڵەتێنێت و پێیان بڵێت سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە و زیانیان بە کەتیبەکانی قەسام گەیاندووە، من لێرەوە بە دەنگی بەرز دەڵێم، ئیسرائیل لە غەززە شکستی هێناوە."
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێرهی دوایین ئاماری تهندروستی غەززە، ژمارهی كوژراوانی غهززه بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیل گهیشته 8306 كهس، كه لهنێو كوژراوهكاندا 3457 كهسیان منداڵن.
وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین ئاماژهی بهوهش كردووه، ئیسرائیل هێرشهكانی بۆ سهر غهززه به رێگهی وشكانییهوه فراوانتر كردووه.
