مه‌حموود محه‌ممه‌د: كوردستان24 هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان ده‌كات

K24 - هەولێر
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان24 هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان ده‌كات و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانێت ببێته جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كوردستان24ـی له ستافی كه‌ناڵه‌كه كرد و رایگه‌یاند، راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌رك و گرنگیپێدانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه جیاوازی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی جگه له كاری هه‌واڵسازی و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان، هاوكات ئه‌ركێكی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر شانه، كه بریتییه له پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له خوێن و خه‌بات به‌ده‌ستهاتوون.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌ر ئاستی دنیا له گۆڕان و پێشكه‌وتندان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست ده‌كات خه‌ڵك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاماده بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش میدیا ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت و ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا روو ده‌ده‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، كوردستان24 ده‌توانێت ببێته یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه كاریگه‌رانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه ببینێت و بگێڕێت كه كۆمه‌ڵگای كوردستان پێویستی پێیه‌تی.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كوردستان23 له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن كوردستان24 و هه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌ی هاوشێوه، باریان قورس ده‌كات و ئه‌وان به ته‌واوه‌تی ئازاد نابن له گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو رووداو و بابه‌تێك، مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كانگیر ده‌بێت.
دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاری‌دا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.