کوردستان24 هەموو پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستانی گەیاندە جیهان

په‌یامنێرانی كوردستان24 له‌ كاتی رووماڵكردن له‌ رۆژئاوای كوردستان
په‌یامنێرانی كوردستان24 له‌ كاتی رووماڵكردن له‌ رۆژئاوای كوردستان

K24 - هەولێر

ده‌زگای كوردستان24 ساڵی 2015 له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستی به‌ كاره‌ میدیاییه‌كانی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان وه‌رگرت.

كوردستان24 له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌رده‌وام و له‌ هه‌موو پێشهات و رووداوه‌كاندا ئاماده‌ ده‌بوو و رووماڵی پیشه‌ییانه‌ی ده‌كرد و ده‌نگی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی به‌بێ هیچ جیاوازییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌گه‌یاند.

تۆڕی په‌یامنێرانی كوردستان له‌ سه‌رتاسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌ دێرك هه‌تاوه‌كوو عه‌فرین زانیارییه‌كانیان ده‌گه‌یاند و بڵاویان ده‌كرده‌وه‌.

كوردستان24 له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییانه‌وه‌ رووماڵی داگیركردنی عه‌فرینی له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیای رووماڵ كرد. به‌ هه‌مان شێوه‌ تێكشاندنی چه‌كدارانی داعشی له‌ ره‌ققه‌  و باهۆز بۆ جیهان گواسته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ داگیركردنی گرێسپی و سه‌رێكانی له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ چركه‌ به‌ چركه‌ گواسته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوردستان24 بووه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ كه‌ناڵ و میدیا جیهانییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌.

ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه‌، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كاره‌ پیشه‌ییانه‌، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ بڕیاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان كه‌ناڵی كوردستان24 كاره‌كانی له‌ رۆژئاوای كوردستان راگیراوه‌، كه‌ تا ئێستاش هیچ هۆكارێكی دروست له‌ پشت راگرتنی كاره‌ پیشه‌ییه‌كانیدا نییه‌.

دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.

Fly Erbil Advertisment