مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆك پیرۆزبایی له كوردستان24 ده‌كات

K24 – هەولێر:
بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەیی کوردستان24، مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كه ده‌كات و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كوردستان24 ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆك ئاماژه به‌وه‌شكراوه: له ساڵانی رابردوودا توانیتان له چوارچێوه‌ی ئیتیكی كاری میدیایی، ببنه ده‌نگ و ره‌نگی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و گه‌وره‌ترین متمانه له‌نێوان خۆتان و بینه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
ئاماژه بهوهشكرا، سه‌ره‌ڕای رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، كوردستان24 به‌هیچ شێوه‌ه‌یه‌ك له خه‌باتی میدیایی خۆی لاینه‌داوه و نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێك.
لە (31ـی تشرینی یەکەمی 2015) دامەزراوەیی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن، دامەزراو و لەو کاتەوە بەردەوامە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان لە رێگەی میدیا جیاوازەکانییەوە، تەلەڤزیۆن، رادیۆ، وێبسایت و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوە.
کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان كه جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان پهیڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.
کوردستان24 كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان. كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.