رێگای سۆران – خەلیفان بۆ ماوەی پێنج رۆژ دادەخرێت

K24 – هەولێر:

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە رێگای سۆران – خەلیفان لە (1ـی 11 تاوەکو 5ـی 11/2023) بە هۆی چاككردنەوەی قیری بەشێكی رێگای سۆران – خەلیفان، لە ناو گەلی علی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 4ـی ئێوارە دادەخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لەمیانەی ئاگادارینامەیەکدا هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە كە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە (1 /11 تاوەكو  5 / 11/ 2023)  بە هۆی چاككردنەوەی قیری بەشێكی رێگای سۆران – خەلیفان، لە ناو گەلی علی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو كاتژمێر 4ـی ئێوارە دادەخرێت و هاووڵاتییان دەتوانن رێگای (بێخاڵ - رواندز - سۆران)، بەكاربێنن. بەڵام رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.

هاوکات داوا لە  هاموشۆكارانی ئەم رێگایە دەكات هاوكاری تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆ بكەن.

پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران پلانی ستراتیژی و گرنگن و بریتین له‌  بوژاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاری و بازرگانی و به‌دووسایدكردنی رێگە سه‌ره‌كییه‌كان.

120 ملیاردینار له‌ماوه‌ی چوارساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕۆژه‌كانی  ئیداره‌ی سۆران ته‌رخانكراوه‌ و له‌سه‌ربنه‌مای رێژه‌ی دانیشتووان دابه‌شی سه‌رقه‌زاكانی كردووە، قه‌زای ناوه‌ندی سۆران (53%)، قه‌زای مێرگه‌سۆر (22%)، قه‌زای چۆمان (14%)، قه‌زای رواندز (11%)، خه‌لیفان و سیده‌كان كه‌تازه له‌شاره‌دێوه‌ ‌كراونه‌ته قه‌زا له‌چوارچێوه‌ی بووجه‌ی ته‌رخانكراوی ناوه‌ندی قه‌زای سۆران پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌نجامدراون.

Fly Erbil Advertisment