سه‌ربه‌ست مسته‌فا: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست ده‌كات

K24 – هەولێر:
به‌رپرسی پێشووتری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، مادده‌ی 10ـی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست ده‌كات، ده‌شڵێت ئه‌و یاسایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دانراوه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سه‌ربه‌ست مسته‌فا، به‌رپرسی پێشووتری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك په‌یوه‌سته به رێككاره یاسایی و هونه‌رییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی پارته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ هه‌ڵبژاردنێك نییه له عێراق چ له رووی یاسایی یاخود له رووی هونه‌ری و یانیش له مامه‌ڵه‌ی پارته سیاسییه‌كان، كێشه‌ی تێدا نه‌بێت. پێشبینیشی كرد هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره به‌هۆی مادده‌ی 10ـی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه‌ی بۆ دروست ببێت.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا روونیكرده‌وه هۆكاری دروستبوونی كێشه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره به‌هۆی مادده‌ی 10ـی یاساكه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و مادده‌یه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ژماردنی ده‌نگه‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان به هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و ده‌ست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێرانه هه‌مان ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2021ـیه.
به‌رپرسی پێشووتری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و یاسایه كه دانراوه، وه‌ك به‌رگێكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارته سیاسییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی (10) به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.