ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە پچڕا

K24 - هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/11/2023، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە تەواوی کەرتی غەززە پچڕاوە.
کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەڵەستین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهۆی بەرکەوتنی مووشەک بە بەشێک لە بنکەکانیان لە شارەکە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کەرتی غەززە بە تەواوی پچڕاوە، ئێستا لە هەوڵ و کارکردنن بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئینتەرنێت.
کۆمپانیاکە، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات، "بەوەی بە ویست خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە غەززە دەپچڕێنێت، تا جیهان لەو کۆمەڵکوژییەی لە شارەکە لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل ئەنجامدەدرێت ئاگادار نەبێت".
پێشتر لە 27/10/2023، بەهۆی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی لە شارەکە پچڕان، دوای دوو رۆژ توانرا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی بۆ غەززە بگەڕێنرێنەوە.
دوای پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندی لە غەززە، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامادەیی خۆی نیشاندا لە رێگەی ستارلینکەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ تیمەکانی فریاکەوتن و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە دابین بکات.
هەروەها ژمارهیهك رێكخراوی مرۆیی و نێودهوڵهتی، هاوشێوهی رێكخراوی تهندروستی جیهانی، هیومان رایتس وۆچ و چهند رێكخراوێكی دیكهی نێودهوڵهتی، نیگهرانی خۆیان له پچڕانی پهیوهندییان به تیمهكانیان له غهززه دهربڕیبوو.