لە گوندێکی بەریتانیا تارمایی لە هەموو ماڵێکدا هەیە

گوندی دانستەر لە بەریتانیا
گوندی دانستەر لە بەریتانیا

K24 - هەولێر

گوندێکی مێژوویی پڕ لە چیرۆکی تارمایی نازناوی (دانیشتوانی گوندی تارمایی) لە بەریتانیا بەدەستهێناوە، ئەم گوندە ناوی دانستەرە لە شاری سۆمەرسێت، کە دەکەوێتە لێواری پارکی نیشتیمانی ئێکسمۆر، ئەم گوندە بە رووبەرە بچووکەکەی تایبەتمەندە و قەڵایەک و چەندین باڵەخانەی کۆن لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی ماڵپەڕی بریستۆڵ پۆست، دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن: لە تارماییترین گوندی بەریتانیا دەژین، کە تارمایی لە هەموو ماڵێکدا هەیە.

ئەفسانە دەڵێت: "نزیکەی هەموو ماڵێک لەناو گوندەکەدا تارمایی تێدایە، دەوترێت رۆحی راهیبەکان و سەرباز و جادووگەر و ئاژەڵەکان بە ڕێڕەوی گوند و قەڵا و هەروەها مەیخانەکان و تەنانەت گردەکانی دەوروبەریشدا دەسوڕێنەوە.

دانستەر سەردەمانێک شوێنی کڵێسایەکی گەورەی "بەندیکتینییە" بووە، کە دواتر لە سەردەمی پاشا هێنری هەشتەمدا وێران بووە، بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەوتەوە، ئەمە هۆکاری پشت ئەو تارماییانەیە کە لە گوندەکەدا هەیە.

هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەموو ماڵێکی گوندەکە جۆرەها تارمایی تێدایە، لەنێویاندا ئەو سەربازانەی کە بەشدارییان لە شەڕی ناوخۆدا کردووە، هەروەها خانمە خۆڵەمێشیەکان و تەنانەت ئەسپەکانیش.

سۆز توگود، کوخێکی لە دانستەر کڕی گوتی: کاتێک بۆ یەکەمجار رووی لە ئەوێ کردووە، لە نیوەی شەودا بە دەنگەکان لە خەو هەڵساوە، ئەو ژنە تەمەن 55 ساڵە و لە بواری دەرمانسازیدا کار دەکات، دەڵێت: کوخەکە داروپەردوو بووە، گەرمکەرەوەکە کاری نەدەکرد، بۆیە تاکە سەرچاوەی گەرمکەرەوە، گەرمکەرەوەیەکی بچووک بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆری نەخایاند تێگەیشتم کە هەموو دوکەڵی ئاگری گەرمکەرەوەکە لە درزێکی شووشەی ژووری نووستنی قاتی سەرەوە دێتە دەرەوە، لە درێژەی قسەکانیدا روونیکردەوە، "شوێنی ترم نەبوو بۆ ئەوەی بچم، بۆیە لە ژوورە یەدەگەکەدا خەوتم".

راشیگەیاند، "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا بە دەنگەکان لە خەو هەڵسام، سەرەتا کەمێک ترسام، بەڵام دواتر تێگەیشتم دەنگەکە لە رادیۆوە دێت".

 لە کۆتاییدا دەڵێت: "دانستەر یەکێکە لە باشترین گوندەکانی سەدەی ناوەڕاست لە رووی بیناکانییەوە، لەبەر ئەوەی زۆر کۆنە، سەرم سوڕنابێت لەوەی کە خەڵک چیرۆکی زۆری تارماییان هەیە".

Fly Erbil Advertisment