رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: جه‌نگ و برسیه‌تی غه‌ززه‌یان گه‌مارۆ داوه

K24 - هەولێر:
بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه تا دێ به‌هۆی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی قورس‌تر ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ترس و جه‌نگ، برسیه‌تییه‌كی گه‌وره رووی له‌و كه‌رته كردووه و زۆربه‌ی نانه‌واخانه‌كان به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه داخراون.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ "The Wall Street Journal"ـی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2023) له راپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، جه‌نگ له كه‌رتی غه‌ززه ماڵوێرانییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌هۆیه‌وه خه‌ریكه ژیان ده‌وه‌ستێت، هاوكات برسیه‌تییه‌كی گه‌وره خه‌ریكه دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌ته‌نێ و گرانییه‌كی قورس شاره‌كه‌ی ده‌ورداوه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی له‌وه كردووه، زۆری نانه‌واخانه‌كانی غه‌ززه به‌هۆی نه‌بوونی ئارد و سووته‌مه‌نییه‌وه داخراون، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و چه‌ند نانه‌واخانه‌یه‌ی تا ئێستا كار ده‌كه‌ن، سه‌دان كه‌س بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كولێره‌یه‌ك له به‌رده‌رگاكانیان نۆره بگرن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه جگه له نان، هه‌موو خواردنه سه‌ره‌كیی و لاوه‌كییه‌كانی دیكه نرخه‌كانیان به‌رز ببێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مترین كه‌س له توانایاندایه سه‌ردانی دوكان و ماركێت و بازاڕه‌كان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاووڵاتییانی غه‌ززه له‌ژێر به‌زه‌یی جه‌نگدا ده‌ژین، ده‌مێك له نۆره‌دانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان، ده‌مێكی دیكه بۆ ئاو، ده‌مێكی دیكه بۆ سووته‌مه‌نی، ده‌مێكیش بۆ خواردن و پاشانیش بۆ مه‌رگ!
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و لە وەڵامدا ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و دواتر هێرشی زەمینی دەستپێکرد، بەپێی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون، ژماره‌ی كوژراوانی فەڵەستینییەکانیش لە کەرتی غه‌ززه گه‌یشتووەتە 8796 كه‌س، كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.