ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له پۆسته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقدا ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پۆستی سه‌رۆكی دژه‌تیرۆری عێراق و چه‌ند پۆستێكی دیكه گۆرانكاری تێدا كراوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2023) یه‌حیا ره‌سووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ندین گۆڕانكاری له چه‌ندین پۆستی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازیدا ده‌ستپێكردووه.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌نێو گۆڕانكارییه‌كاندا كه‌ریم عه‌بوود له شوێنی فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر دانراوه و هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌لیم، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا خراوه‌ته سه‌ر ئیمره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌لید خه‌لیفه مه‌جید له شوێنه‌كه‌ی دانراوه.
به گوته‌ی یه‌حیا ره‌سووڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌نگاوێكن له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ قۆناغی ئێستای سه‌ربازی عێراق نراون و ئامانج لێی سوودوه‌گرتنه له وزه و توانای هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.