ئەمه‌ریکا هۆشداری دەداته ئێران، ئەگەر هێرشبکرێتە سەر هێزەکانیان وەڵامیان دەبێت
K24 – هەولێر:
ماتی‌و میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رایدەگەیه‌نێت، بە روونی بە ئێرانیان گوتووە، نابێت هەوڵی ئاڵۆزکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل بدات و لە سوودی خۆی بەکاری بهێنێت.
سەبارەت بە هەڕەشەی میلیشیاکانی عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەخت دەکاتەوە، كه نابێت هیچ لایەنێک دوو دڵ بێت لە پابەندی ئەمه‌ریکا لە بەرگریکردن لە هێزەکانیان.
میلەر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، نزیکەی 400 هاووڵاتی ئەمه‌ریکی لە غەززەن و لە پەیوەندیداین لەگەڵیان و دەیانەوێت غەززە بەجێبهێڵن.
گوتیشی: لە چەند رۆژ داهاتوو رێنمایی پێویست به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی غه‌ززه دەدەین، كه چۆن کەی و لەکوێوە غەززە بەجێبهێڵین، بەڵام بەهۆی بەردەوامی و پاراستنی وردەکاری و سەلامەتی رزگارکردنیان، هیچی دیکەی لەبارەیانه‌وه ناڵێم.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سەبارەت بە رزگارکردنی هاووڵاتییە دیلەکانمان لەلای حەماس، ئەمریکا لەو ئاست و پێگەیه‌دا نییە، سازش بۆ حەماس بکات، هیچ سازشێکمان نەکردووە و ناکەین".
پێشتریش هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاندبوو، ئێستا كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له عێراق.