گرووپه چەکدارەکانی عێراق به‌ئامانجگرتنی شارێكی ئیسرائیلیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه راگه‌یاند

K24 – هەولێر:
گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ناسراو به به‌ره‌ی "مقاوه‌مه‌ی عێراقی" رایانگه‌یاند، سه‌رلە‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاری "ئیلات"ـیان له ئیسرائیل بۆردومانكردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه.
ئەمڕۆ هەینی (3ـی تشرینی دووەمی 2023) لە راگەیەندراوێکدا گرووپە چەکدارەکانی عێراق ناسراو بە بەرەی "مقاوەمەی عێراقی" رایانگەیاندووە، "له‌پێناو پشتیوانیكردن له خه‌ڵكه‌كه‌مان له غه‌زه و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكه‌كه‌مان له غه‌ززه، به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئامانجێكیان له شاری ئیلات پێكاوه".
ئه‌مه له‌كاتیكدایه، دوای جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، گرووپه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن، چه‌ندین جار بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق و سووریا به مووشه‌ك و درۆن بۆردومانكردووه.
دوای ئەوەی رۆژی (7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه، كه تاكو ئێستا 1400 ئیسرائیلی له‌میانه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌دا كوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی حەماسدا، هێرشێکی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاندووه، 9 هەزار و 227 فەڵەستینی کوژراون، کە سێ هەزارو 826ـیان منداڵن، هەروەها دوو هه‌زار و 405 کوژراویش ئافرەتن.
بەگوێرەی راپرسی میدیاکانی ئیسرائیل، زیاتر لە 80%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەڵێن، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەبێت بەرپرسیارەتی ئەو شکستە لە ئەستۆی خۆی بگرێت.