سبه‌ی بلینكن و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئوردن كۆده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه، كه بڕیار وایه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی جه‌نگی غه‌ززه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023) سوفیان قوزات، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌منیداری نهێنی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه هه‌ماهه‌نگییه بۆ به‌رده‌وامیدانی هه‌وڵه‌كانه له‌پێناو راگرتنی جه‌نگی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و كۆتاییهێنان به كاره‌ساته مرۆییه‌كان.
سوفیان قوزات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌ننه بلینكن، كه تێیدا داوای ده‌سته‌به‌جێ راگرتنی جه‌نگ و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن روونیشیكردووه‌ته‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه و ئاڵۆزییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نتۆنیۆ بلینكن دوای سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل، گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و بڕیار وایه سبه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی تاووتوێی بارودۆخی جه‌نگی غه‌ززه بكه‌ن.
بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی لە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لە ئەنجامدا هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، هەروەها زیاتر لە 230 کەسیش بە بارمتە گیراون.
سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی حەماسدا، هێرشێکی قورسی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاندووه، 9 هەزار و 227 فەڵەستینی کوژراون، کە سێ هەزارو 826ـیان منداڵن، هەروەها دوو هه‌زار و 405 کوژراویش ئافرەتن.