بلینكن سه‌ردانی توركیا ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بلینكن دوای سه‌ردانی بۆ ئوردن و ئیسرائیل، سه‌ردانی توركیا ده‌كات و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته دۆخی غه‌ززه و شه‌ڕی حه‌ماس - ئیسرائیل تاووتوێ بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ـی تشرینی دووه‌می 2023 بڵاویكرده‌وه، تورکیا باڵیۆزی خۆی لە تەلئەڤیڤ بۆ ئەنقەرە بەهۆی قبوڵنەکردنی ئەو بانگەوازانەی ئاراستەی ئیسرائیل بۆ راگرتنی هێرشەکان بۆسەر خەڵکی سڤیل له غه‌ززه دەکرێن، گەڕاندەوە.
29 رۆژە شەڕی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە
بەرەبەیانی رۆژی 07-10-2023، سەدان چەکداری سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی و چوونە نێو ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە. هەر لەو رۆژەدا زیاتر لە پێنج هەزار مووشکیان لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشەکانی چەکدارانی حەماسدا، زیاتر لە 1400 هاووڵاتیی سڤیل و سەربازی ئەو وڵاتە لەلایەن حەماسەوە کوژراون. چەکدارانی حەماس هەر لەمیانی هێرشکەیاندا زیاتر لە 200 هاووڵاتیی ئیسرائیلییان وەکو بارمتە دەستگیرکردن.
دوای هێرشەکەی حەماس، سوپای ئیسرائیل بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە چوار هەفتەیە بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کردووه. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا زیاتر لە نۆ هەزار و 300 هاووڵاتیی کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندارن.