ههوڵدهدرێت دۆسیەی زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بگوازرێتەوە
K24 – هەولێر:
لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 807 کەس بە زیندانیی سیاسی تۆمارکراون، پێنج هەزار و 216 کەس مینحەی زیندانیی سیاسییان وەرگرتووە، ههوڵدهدرێت دۆسییەی زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بگوازرێتەوە.
بەپێ بریارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر منداڵیک لە زیندانەکانی رژێمەکانی عێراق لە دایک بووبێت، بە زیندانی سیاسی هەژماردەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان بیست و پێنج هەزار و هەشت سەدو حەوت کەس بە زیندانی سیاسی تۆمارکراون و پێنج هەزار دوو سەد و16 کەس مینحەیان وەرگرتووە، هەوڵیکیش لە نێوان هەولێرو بەغدا هەیە دۆسییەی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە بەغدا، بۆ ئەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانیان هاوتا بکرێت.