زێلێنسكی به‌و مه‌رجه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو رووسیا له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا نه‌كشێته‌وه، ئاماده نیین گفتوگۆ بكه‌ین.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به تۆڕی (ئێن بی سی) ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانێت كه ئاماده‌نییم له‌گه‌ڵ تیرۆریستان گفتوگۆبكه‌م، چونكه گوته‌ی ئه‌وان بێ به‌هایه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رووسیا له ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا نه‌كشێته‌وه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ناده‌ین".
ره‌تیشیكرده‌وه، به‌رپرسانی رۆژئاوا بژارده‌ی گفتوگۆیان لا باس كردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت رووسه‌كان له ئۆكرانیا بچنه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه جیهان ده‌چێته قۆناغی دیپلۆماسییه‌ت و گفتوگۆكردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكو ئێستا 180 هه‌زار كوژراو و بریندار له ریزه‌كانی سوپای رووسیا و هه‌روه‌ها 100 هه‌زار كوژراویش له ریزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا به‌هۆی جه‌نگی نێوانیان كه‌وتووه‌ته‌وه، وێڕای كوژرانی 30 هه‌زار مه‌ده‌نی دیكه‌ش له ئۆكرانیا. (به‌پێی ئاماری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای نه‌روێژی).
پێشتریش مارك مێڵی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، 100 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له‌میانه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا كوژراو و بریندارن و ره‌نگه بۆ ئۆكرانیاش ژماره‌كه هاوتای ئه‌مه بێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.