سامان به‌رزنجی: دروستكردنی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له دهۆك به‌شێكه له پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ پێشخستنی بواری ته‌ندروستی له دهۆك، ده‌شڵێت دروستكردنی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له دهۆك پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) سامان به‌رزنجی، وه‌زیری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژدا كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک له پارێزگای دهۆك، بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره رۆژێكی تایبه‌ت و مێژوویی بوو، به‌تایبه‌ت كه به‌ته‌واوبوونی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، هاووڵاتییانی ئه‌و شاره له‌مه‌ودوا له شاره‌كه‌ی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست روو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه تایبهتبهمهندهكانی هه‌ولێر و سلێمانی ناكه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دروستكردن و بونیاتنانی ئه‌و سه‌نته‌ره له هه‌وڵه سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌تایبه‌تی سێكته‌ری ته‌ندروستی و نه‌هێشتنی رۆتینه‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه دروستكردنی ئه‌و سه‌نته‌ره پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه سه‌باره‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشخستن و به‌هێزكردنی كه‌رتی گشتی.
سامان به‌رزنجی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، دروستكردن و بونیاتنانی ئه‌و سه‌نته‌ره دوا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نابێت بۆ هاووڵاتییانی دهۆك، به‌ڵكو له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ش ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو بینای نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی برۆشكێ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ داخیلبوونی نه‌خۆش و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و له‌میانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی دروستكردنی سهرنتهرێكی چاندنه‌وه‌ی مووخی ئێسك وه‌ربگرن كه له ئێستادا په‌یكه‌ری باڵه‌خانه‌كه ته‌واو بووه و له ئایینده‌دا كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردن و ته‌واوكردنی ده‌كه‌ن، كه به‌تایبه‌ت پێویستی به دابینكردنی ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو و ئاستبه‌رز هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه به‌جیدی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه له پارێزگای دهۆك دابین بكه‌ن. گوتشی، ساڵانێكه دهۆك له رووی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییانه به‌تایبه‌ت له بواری شێرپه‌نجه بێبه‌ش بوو، بۆیه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شاره هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی لێ بكه‌ن.
سامان به‌رزنجی له‌باری رێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه كه له پێوه‌ره جیهانییه‌كان كه‌متره، روونیكرده‌وه بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه پشت به داتا و زانیارییه‌كان به‌ستراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، كه به‌مه‌ش داتا و زانیاری دروست و ورد ده‌خرێته‌ڕوو.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشایه‌وه، كه ساڵی رابردوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان 19 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه. گوتیشی، پێوه‌رێك هه‌یه كه بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س، 190 كه‌سی تووشبوو هه‌یه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م رێژه‌یه كه‌متره و ته‌نیا 151 تووشبوو هه‌یه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سامان بەرزنجی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک لە دهۆک، رایگەیاند: "ئەمە بۆ جاری یەکەمە لە هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی تیشک بۆ چارەسەریی نەخۆشی شێرپەنجە دروست دەکرێت".
وەزیری تەندروستی گوتی، "شێرپەنجە گرفتێکی گەورەی جیهانییە، کێشەیەکە کە چەندین رەهەندی قورسی ئابووری، مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیی هەیە، سەرەڕای ئەوەی گرفتێکی تەندروستی، فرەهۆکار و فاکتەر لەخۆدەگرێت بە قورسترین سیستەمەکانی جیهان دادەنرێت. هەر لە رێکارییەکانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن و کەمکردنەوەی تووشبوون و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان و رێژەی پەککەوتن و مردن".
سامان بەرزنجی ئەوەشی ئاشکراکرد، "رەوشی شێرپەنجە گۆڕانکاری خێرای بەسەردادێت، لەگەڵ خێرایی پێشەکەوتنەکانی ئامرازەکانی زوو دەستنیشانکردن و ئاسانکاری و نەشتەرگەرییە و چارەسەرییەکان، بەڵام تا ئێستا فاکتەری هەڵسوکەوتی ژیان و بوونی کێشەی ژینگەیی و خۆراک و نەبوونی وەرزش، دووکەڵ و جگەرە، پێشکەوتنە جیاوازەکان، جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە بە ئالەنگارییەکانی ئەم گرفتە".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 2ـی تشرینی دووه‌می 2023) چنار سنجاوی، سەرۆکی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان لە پێوەری جیهانی کەمترە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ساڵی 2022 نۆ هەزار و 61 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، بە شێوەیەک رۆژانە 32 نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراوه.
سەرۆکی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، ساڵی رابردوو چوار هەزار و 304 هاووڵاتی لە هەولێر تووشی نەخۆشی شیرپەنجە بوون، لە پارێزگای سلێمانیش سێ هەزار و 323 کەس و لە دهۆک هەزار و 434 کەس. روونیشیكردووه‌ته‌وه، بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمک، کۆلۆن، سییەکان، پێست، غوددە، پرۆستات، لیوکیمیا و مێشک و منداڵدانن. گوتووشیه‌تی، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت کە رێژەی 23%ـی لە کۆی نەخۆشانی دیکەی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێ، دوای ئەو تووشبووانی شێرپەنجەی کۆلۆن و سییەکان دێن.