لە شنگال حزبەكان لەسەر ھەڵكردنی ئاڵاش ناكۆكن
خەڵكی شنگال ترسیان ھەیە لەو ململانێیەی لە شارۆچكەكەدا لە ئارادایە

K24 - شنگال
شەڕی ھەڵکردنی ئاڵای حزبەکان لە شنگال دەستیپێکردووە و ھاووڵاتیانی ئەو شارەش دەڵێن، مەترسیمان ھەیە شەرێکی دیکە بەرۆکی شارەکەمان بگرێتەوە, بەرپرسانی پارتیش پێیانوایە ھەندێک لایەن دەستیان بەسەر شنگال داگرتووە و پەکەکەش دەڵێت, شنگال شوێنی ژیان و مردنمانە.