جۆن كێربی بۆ میلیشیاكان: وریابن چونکە ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەیکەین
K24 – هەولێر:
ئەمهریکا هۆشداریدەداتە میلیشیاکانی سەربە ئێران و دەڵێت، وریابن چونکە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا.
جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکا رایگەیاند، تا ئێستا بە فەرمانی سەرۆکی ئەمهریکا دوو جار بنکەی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران کراونەتە ئامانج، بەڵام وەک کێربی دەڵێ، ئەو دوو هێرشە کاریگەرییان نەبووە لەسەر کەمکردنەوەی هێرشی میلیشیاکان بۆسەر بنکە سەربازییەکانیان.
جۆن کێربی ههروهها گوتی: "سەرۆکی ئەمهریکا فەرمانی بە ئەنجامدانی دوو هێرشکردووە بۆسەر بنکەی هێزە میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، کۆگای چەکی ئەو دوو گروپە میلیشیایە کراونەتە ئامانج، ئەمەش نەک تەنیا کاریگەری کردووەتە سەر توانای ئەو گرووپانە، بەڵکو پەیامێکیش بووە بۆئەوەی پێیان بڵێن چەندە گرنگی بە پاراستنی هێز و بەرژەوەندییەکانمان دەدەین لە ناوچەکە لەهەر کات و شوێنک فەرماندەی گشتی سوپا بڕیار بدات وەڵامی گونجاو دەدەینەوە".
ههروهها گوتیشی: "هاوڕام هێرشەکانی ئێمە نەیانتوانیوە بەردەوامی هێرشی میلیشیاکانی سەربە ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانمان رابگرێت، بەڵام ئێمە خۆمان بڕیار دەدەین کەی و چۆن وەڵامدەدەینەوە. پەیامی ئێمەش بۆ ئەو میلیشیایانەی پێیانوایە بەردەوامی دان بەمجۆرە هێرشانە بەها و گرنگی هەیە ئەوەیە وریابن چونکە ئەوەی پێویست بێت دەیکەین بۆ پاراستنی هێزەکانمان".
پێشتریش وهزارهتی بهرگری ئهمهریكا رایگهیاندبوو، له چهند رۆژی رابردوودا 40 هێرش كراوهته سهر هێزهكانیان له عێراق و له سووریا.
گوتبوشی: ژمارهیهك له سهربازهكانیان بهو هۆیهوه بریندار بوونه.