وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئاسایشی بەریتانیا کۆبووەوە

K24 - هەولێر
وەزیری ناوخوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ئاسایشی بەریتانیا کۆبووەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و لەندەن کردەوە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 07-11-2023، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن، لەگەڵ تۆم توگێندهات، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا کۆبووەوە.
بە گوێرەی پۆستێکی رێبەر ئەحمەد، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردووەتەوە، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کردووەتەوە و تاوتوێی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخراوە تاوانکارییەکان کردووە.
In #London, had a productive and insightful meeting with @TomTugendhat, Security Minister at @ukhomeoffice, on our ongoing partnership in tackling organized crime and explored ways to further strengthen collaboration in areas of mutual concern. pic.twitter.com/HHC5tX6Hpk
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) November 7, 2023
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 30-08-2023، لە هەولێر، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا "لێکتێگەشتنی هاوبەش"یان لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری و ڕاهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا واژووکرد.
ئەم یاداشتە بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە سنوورە نیشتمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن.
ئەو یاداشتە نەخشە ڕێگایەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی هەردوولا و پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیاتی تواناسازی، بە پشتبەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و ستاندەردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لەئاستێکی فراوانتر.

